نه‌وا
هاتوچۆی گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێواره‌ی دوێنێ، ئه‌و شۆفێره‌ی كارمه‌نده‌كه‌ی هاتوچۆی گه‌رمیانی برینداركرد ده‌ستگیركرا.
به‌شی راگه‌یاندن و هۆشیاریی هاتوچۆی گه‌رمیان سه‌باره‌ت به روداوی شێلانی كارمه‌ندێكی هاتوچۆ، كه له‌لایه‌ن شۆفێرێكه‌وه ئه‌نجامدراوه، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و دوپاتیكردوه‌ته‌وه، دوای روداوه‌كه راسته‌وخۆ ئۆتۆمبێله‌كه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه و ئێواره‌ی شه‌ممه‌ش شۆفێره‌كه ده‌ستگیركراوه و روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، هاتوچۆی گه‌رمیان جه‌ختده‌كاته‌وه "له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی یاساداین و داوامانكردوه یاسا جێبه‌جێبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر روداوی له‌م شێوه‌یه دوباره نه‌بێته‌وه، پشتیوانی ته‌واوی كارمه‌نده‌كه‌مانین، چونكه ئه‌و بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركی سه‌رشانی له‌سه‌ر شه‌قام بوه و یاسای جێبه‌جێكردوه".