نه‌وا
دلێر عه‌بدولخالق رێكخه‌رى ژوورى رۆژنامه‌وانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ئاشكرای ده‌كات، بزوتنه‌وه‌كه‌یان مه‌به‌ستێتى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان باشتربكات.
له‌میانی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ى "ئاراسته"ى رادیۆ نه‌وادا، دلێر عه‌بدولخالق سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ى موچه وتى "حكومه‌تی هه‌رێم، كه ناتوانێت له‌كاتى خۆیدا موچه بدات، ره‌گ و ریشه‌ى قوڵترى هه‌یه و ئه‌وه شتێك نییه به ئه‌نقه‌ست بێت، راسته هه‌ندێكجار هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌سه‌ڵاتى مه‌ركه‌زى وه‌كو فشارى سیاسى به‌كاریبهێنن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ناو هه‌رێمدا ده‌بێت حكومه‌ت كارنامه‌كه‌ى جێبه‌جێ بكات و ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه به‌شدارى حكومه‌تمان كردوه".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ى كێشه‌كانى هه‌رێمیش ده‌ڵێت "به‌شێك له كێشه‌كان دروستكراون و ئۆباڵه‌كه‌ی له ئه‌ستۆى یه‌كێتى و پارتى و هێزه سیاسییه‌كانى تردایه، كه ده‌بێت خاڵه جیاوازه‌كان له رێگه‌ی كۆبونه‌وه‌وه لاببرێن".