نیچیرڤان بارزانی: دۆخی ئێستا كاریگەریی خراپی لەسەر ڕەوشی كرێكاران و ڕەنجدەران هەیە

01/05/2020

نەوا
سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە رۆژی كرێكاراندا رایگەیاند، تەواوی پشتیوانیی خۆیان بۆ ماف و داوا یاسایی و سەندیكایییە ڕەواكانی كرێكاران، دووپات دەكەنەوە. 
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا رایگەیاندووە: كرێكارانی كوردستان بازووی ماندوونەناس و كاران و ڕۆڵێكی دیاری بنیادنەرانە لە ئاوەدانكردنەوەی وڵاتدا دەگێڕن كە هەمیشە بەرچاو و جێی ڕێز و پێزانینە. 
راشیگەیاندووە، لەم یادە پیرۆزەدا، تەواوی پشتیوانیی خۆمان بۆ ماف و داوا یاسایی و سەندیكایییە ڕەواكانیان، گوزەرانی شایستە و هەلومەرجی لەباری كاركردنی كرێكاران و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ ئەو چینە زەحمەتكێشە و تەواوی خەڵكی كوردستان، دووپات دەكەینەوە. 
سەرۆكی هەرێم باسی لەوەشكردووە: "هیوادارین وڵاتەكەمان و جیهان هەرچی زووترە لە قەیران و كێشەكانی دەرهاویشتەی پەتای كۆرۆنا دەرباز ببن كە بەداخەوە كاریگەریی خراپی لەسەر ڕەوشی ژیانی هەمووان و بەتایبەتی كرێكاران و ڕەنجدەران دروست كردوە، بەو ئومێدەی ساڵی داهاتوو لە دۆخێكی باشتردا ئەم یادە بكەینەوە".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group