ئەیاد عەلاوی: عێراق بەرگەی گرژی و دابەشكاریی زیاتر ناگرێت

01/05/2020 عێراق

نەوا
سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنیە، سەبارەت بە كێشەو ناكۆكییەكانی نێوان بەغداو هەولێر رایگەیاند: عێراق بەرگەی گرژی و دابەشكاریی زیاتر ناگرێت و دەبێت لیژنە هاوبەشەكان پەلەبكەن لە چارەسەركردنی سەرجەم ئەو كێشانە.
ئەیاد عەلاوی لە تویتێكدا رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی بەردەوام هۆشداری داوە لە مەترسی دواخستنی چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان بەغداو هەولێر و ئەو پارێزگایانەی لەچوارچێوەی هەرێمێكدا رێكنەخراون، لەپاڵ ئەوەشدا جەختی لەسەر پێویستی پشتبەستن بە لیژنەیەكی عاقڵمەندان كردۆتەوە بۆ یەكلاكردنەوەی ئەم دۆسیانە لەسایەی چەتری دەستوردا.
سەرۆكی ئیئتیلافی وەتەنییە جەختی كردۆتەوە كە عێراق بەرگەی گرژی و دابەشكاریی زیاتر ناگرێت و پێویستە لەسەر لیژنە هاوبەشەكان پەلەبكەن لە دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی و دادپەروەرانە بۆ تەواوی ئەو كێشانە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group