وەزارەتی تەندروستی: تووشبوویەكی نوێی كۆرۆنا تۆماركرا

01/05/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، كەسێكی دیكە لە پارێزگای هەولێر تووشیی كۆرۆنا بووە.
لە راگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە "لە بەردەوامیی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، تووشبوویەكی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا، كە ئافرەتێكی تەمەن 25 ساڵە، دانیشتووی گوندی كاولۆك سەر بە قەزای رواندوزە، خێزانی تووشبوویەكی پێشووە".
لە هەرێمی كوردستان ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا گەیشتووەتە 381 كەس، 327 كەسیان چاكبوونەتەوە و پێنج كەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group