بێ هیچ رێككەوتنێك شاندی حكومە‌تی هە‌رێم لە بەغداوە گەڕایەوە

01/05/2020
نەوا
پاش ئە‌نجامدانی زنجیرە‌یە‌ك كۆبوونە‌وە‌، ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ هە‌ینی 1ی ئایاری 2020، شاندی باڵای حكومە‌تی هە‌رێمی كوردستان لە‌ بە‌غداوە‌ گە‌ڕایە‌وە‌ شاری هەولێر.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی شاندەكە، سەرباری ئەوەی كۆبونە‌وە‌كان لە‌ كاتێكی ئاڵۆزی پڕ كێشەدا بەڕێوەچون، بەڵام بە گشتی ئە‌رێنی بوون. بڕیاریش دراوە هە‌فتە‌ی ئایندە‌ درێژە‌ بە‌ كۆبونە‌وە‌كان بدرێت بۆ گە‌ڵاڵە‌كردنی پێشنیارە‌كان بە‌مە‌بە‌ستی چارە‌سە‌ركردنی كێشە‌ هە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان هە‌رێم و حكومەتی ناوەندی بەغدا بە‌تایبە‌ت لەبارەی دۆسیەكانی‌ بودجە‌ و نە‌وت.
هەروەها لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە "حكومەتی هەرێم كوردستان دووپاتیدەكاتەوە، چۆن پابەندبوو بە تەواوی بڕگەكانی یاسای بودجەی 2019،  پابەندیش دەبێت بەو خاڵانەی لە لێگگەیشتنی 1-12ی 2019 لەنێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدراڵ رێككەوتنی لەسەر كراوە".

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group