پەرلەمانتارێك: گۆڕانكاری لە موچە و دەرماڵە پێویستی بە یاسایە و جگەلەوە سەرپێچییە

02/05/2020

نەوا
حەنین قەدۆ ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق بە دوری دەزانێت موچەی فەرمانبەران یاخود دەرماڵەكانیان كەمبكرێتەوە، تەئكیدیشدەكاتەوە موچەی ئەم مانگە 100% بەردەستە.
حەنین قەدۆ لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا باسی لەوەكردوە، دەستكاریكردنی موچەی فەرمانبەران و دەرماڵەكانیان پێویستی بە یاسا هەیە، چونكە بە یاسا دیاریكراون، بۆیە دەستكاریكردنی موچە بەبێ‌ دەستكاریكردنی یاسا، سەرپێچییە.
باسی لەوەشكردوە، پێویستە حكومەت شوێنگرەوەی دیكە بدۆزێتەوە و قسەكردن لە سەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2020یش لەئێستادا ناتوانرێت هیچ شتێك پێناسە بكرێت، چونكە حكومەت بونی نییە.
ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رونیشیكردوەتەوە، لەگەڵ پێكهێنانی حكومەت كاری لەپێشینەی كابینەكەی مستەفا كازمی ئەنجامدانی گۆڕانكاری دەبێت لە پرۆژەیاسای بودجەدا، ئەوەش بۆ گرەنتیكردنی موچە و شەڕی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنایە.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group