لە هەولێر شەش حاڵەتی نوێی توشبون بە كۆرۆنا تۆماركرا

02/05/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان شەش حاڵەتی نوێی كۆرۆنای لە هەولێر راگەیاند.
لەوبارەیەوە ئەمڕۆ 2-5-2020 وەزارەتەكە لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك ئاشكرایكرد، لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، شەش توشبوی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانكراون.
ئەوەشی رونكردوەتەوە، توشبوەكان پێنج پیاو و ئافرەتێكی دانیشتووی قەزای سۆرانن لە گەڕەكەكانی برایەتی و 26 گوڵان و كۆمەڵگای گەڵاڵە، هەموشیان بەركەوتەی توشبوانی پێشون.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group