نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "دژایه‌تی كردنی به‌شێك له‌ھه‌ڤاڵانی فراكسیۆنی زه‌رد بۆ لامه‌ركه‌زیی پارێزگاكان، بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ململانێكانی نێوخۆی پارتییه. ئه‌گه‌رنا، ناچێته خزمه‌تی خه‌ڵك و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و هه‌رێمی كوردستانه‌وه".
هاوڕێ مه‌لاستار په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی خۆی نوسیویه‌تی: "بیرتان نه‌چێت كه سه‌رۆكی حكومه‌ت، له‌ھێڵه گشتێكانی كارنامه‌كه‌ی و به‌تایبه‌ت له بڕگه‌كانی كارگێریدا، ئاماژه‌یداوه به‌چه‌سپاندنی لامه‌ركه‌زییه‌ت بۆ پارێزگاكان، هه‌مووان ھاوده‌نگبووین و رێككه‌وتوین، كه لامه‌ركه‌زیی پارێزگاكان له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا جێبه‌جێ بكرێت، ئیدی بۆ به‌شێك له فراكسیۆنی زه‌رد له دژی لامه‌ركه‌زی ده‌وه‌ستنه‌وه! كارێك مه‌كه‌ن ھه‌نگاوه بێ ستراتیژیه‌كانتان، په‌رله‌مانیش بخاته ژێر پرسیار".
ئه‌وه‌شی وتووه: "لامه‌ركه‌زییه‌ت پیلانی ریفراندۆم نییه بۆ دابڕینی 51%ی خاكی كوردستان و دابڕینی كه‌ركوك له یه‌كێتی، ڕاكردن نییه له‌و به‌رپرسیاریتیه‌ی كه له ئه‌ستۆمانه به‌ڵكو پشتگیری كردنی حكومه‌تی هه‌رێمه له لابردنی نایه‌كسانی و دابین كردنی خزمه‌تگوزاری و بوژاندنه‌وه‌ی ئاوه‌دانی، هه‌ر له زاخۆوه تا گه‌رمیان، بێ جیاوازی، وه‌به‌رھێنانی لامه‌ركه‌زییه‌ت بۆ بنه‌بڕكردنی نادادییه له‌ھه‌رێمی كوردستان. لامه‌ركه‌زییه‌ت بۆ سوودمه‌ندكردنی ھه‌موو هاووڵاتییه‌كی كوردستانه له‌و داھاتانه‌ی كه ئێستا، ته‌نانه‌ت په‌رله‌مانیش نازانێت چییه و چه‌نده و چۆن سه‌رف ده‌كرێت.
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، به‌داخه‌وه، به‌هۆی قه‌یرانه ده‌ره‌كی و سیاسه‌ته ناوخۆییه‌كان، ئه‌م حكومه‌ته به شێوازی ئێستا، توانای به‌ڕێوه‌بردنی سه‌ربه‌رزانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی نه‌ماوه و خه‌ڵك زۆر زۆر نیگه‌رانن. حكومه‌ت به‌م سیستمه داخراوه سه‌نتراڵه ناتوانێت خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكات، و متمانه‌ی خۆی له‌ده‌ستداوه‌و به ره‌چاوكردنی راستییه‌كان و دوور له هه‌وای ته‌كه‌تول، باشترین بژارده‌ی به‌رده‌ستمان، پاراستنی كیانی هه‌رێمی كوردستانه له هه‌ره‌س و، دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته ئیداری و دارییه‌كانه به‌سه‌ر چوار پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان دا.