نه‌وا
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی راگه‌یاند كه هه‌ستابوو به دزینی بڕی 24 ملیۆن و پێنچ سه‌د ھه‌زار دیناری عیراقی و 2 هه‌زارو 500 دۆلاری ئه‌مریكی.
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر له په‌یجی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد، پۆلیسی هه‌ولێر كه‌سێكی ده‌ستگیركردووه كه هه‌ستابوو به دزیكردن له كۆمپانیایه‌كی مۆبیلیات و شكاندنی قاسه و بردنی بڕی 24 ملیۆن و پێنچ سه‌د ھه‌زار دیناری عیراقی و 2 هه‌زارو 500 دۆلاری ئه‌مریكی.
ئه‌وه‌شی وتووه: "تۆمه‌تباره‌كه، ناوی "ا. ع. م." و خۆی دانی به تاوانه‌كه‌یداناوه‌و له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه‌و به‌پێی بڕیاری دادوه‌ر و به مادده‌ی 443 له یاسای سزادان، به‌ندكراوه".