نه‌وا
په‌یجی ته‌ندروستی هه‌ولێر له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 1ی 2020ی فه‌رمانبه‌رانی ئاگادارییه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و داواده‌كات سه‌ردانی بانك نه‌كه‌ن.
له ئاگادارییه‌كدا به‌شی ژمێریاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، ئاگاداری سه‌رجه‌م پزیشكان و فه‌رمانبه‌رانی دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان ده‌كه‌ینه‌وه كه‌وا موچه‌ی مانگی 1ی 2020 له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان له‌به‌شی ژمێریاری دابه‌ش ده‌كرێت له رێككه‌وتی 4-5-2020 له كاتژمێر 10 تاوه‌كو 1ی نیوه‌ڕۆ.
به‌شی ژمێریاری ته‌ندروستی هه‌ولێر داواشیكردووه، هیچ كه‌سێك بۆ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی موچه نه‌چێته بانك ته‌نها له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی موچه دابه‌ش ده‌كرێت.