نه‌وا
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ره‌وشی ته‌ندروستی به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا باش بێت، له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه به‌دواوه خوێندنی نێو كامپه‌س له زانكۆكانی كوردستان ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ئارام محه‌مه‌د وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هیچ گرفتێكی ته‌ندروستی سه‌رهه‌ڵنه‌داته‌وه پلانیان هه‌یه له‌دوای 16ی ئه‌م مانگه‌وه خوێندنی نێو كامپه‌كان له‌زانكۆكان ده‌ست پێبكاته‌وه و قۆناغ به‌قۆناغ ژیانی زانكۆكان ئاسایی ده‌كه‌نه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له نزیكترین ده‌رفه‌تدا كۆده‌بێته‌وه‌و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌و باره‌یه‌وه ده‌دات.