نه‌وا
وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق، ئاشكرای كرد، له رۆژانی داهاتوودا به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی كار به سیسته‌می تاك و جوت ده‌كه‌ن بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌كان.
جه‌عفه‌ر عه‌لاوی كه هاوكات سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یرانی تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنایه راشیگه‌یاند، له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه، رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به شێوه‌یه‌كی رێژه‌یی كه‌مده‌كه‌نه‌وه.
وه‌زیری ته‌ندروستی عیراق باسی له‌وه‌شكرد، له‌ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبوان به كۆرۆنا و سه‌رله‌نوێ دروستبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر هاوڵاتیان، جارێكی تر رێكاره‌كانی خۆپارێزی و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ توندتر ده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، دو هه‌زار و 296 توشبوی كۆرۆنا تۆماركراوه، 97 كه‌سیش به‌وهۆیه‌وه گیانیانله‌ده‌ستداوه، هاوكات هه‌زار و 490 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.