نه‌وا
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند، خانه‌نشینان و هه‌ژاران خاڵی یه‌كه‌می بایه‌خی كاركردنییه‌تی، هه‌ربۆیه موچه‌ی خانه‌نشینان خه‌رج ده‌كرێت و حكومه‌تیش له خزمه‌تیاندا ده‌بێت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ (شه‌ممه) مسته‌فا كازمی له رێی هه‌ژمای خۆیه‌وه له تویته‌ر نوسیویه‌تی "خانه‌نشینان و هه‌ژاران كه‌سوكارمانن، ئه‌وان خاڵی یه‌كه‌می لیستی بایه‌خپێدانن لای من".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكردوه‌ته‌وه، كه رێناده‌ن هیچ عیراقییه‌ك شه‌و بخه‌وێت تا رازی نه‌بێت له‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت پابه‌ندبوه به ئه‌ركه‌كانیه‌وه. وتیشی "موچه‌ی خانه‌نشینان خه‌رج ده‌كرێت، چونكه عیراق ئه‌و كه‌سانه پشتگوێناخات، كه ته‌مه‌نی خۆیان بۆ خزمه‌تی وڵات خستۆته‌گه‌ڕ، هه‌ربۆیه حكومه‌ت له خزمه‌تیاندا ده‌بێت".
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه موچه‌ی خانه‌نشینی مانگی 4 له عیراقدا دابه‌ش نه‌كراوه، كه خۆی بڕیاره له سێ رۆژی یه‌كه‌می هه‌موو مانگێكدا وه‌ریبگرن، هیچ لایه‌نێكی فه‌رمیش له‌نێویاندا وه‌زاره‌تی دارایی عیراق هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه له‌باره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنه‌كه‌ی.