نه‌وا
ده‌نگۆی رۆشتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عیراق بۆ ده‌ره‌وه‌ی عیراق ره‌تده‌كرێته‌وه‌و باس له‌وه‌شكراوه، عادل عه‌بدولمه‌هدی له ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌تی له ناوچه‌ی سه‌وز.
ماڵپه‌ڕی "ئه‌لمه‌علومه"ی عیراقی له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق له ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌تی له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و نه‌چووه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
راشیگه‌یاندووه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، هه‌موو گه‌شته ئاسمانییه‌كانی وڵاتان راگیراوه به‌تایبه‌ت فه‌ره‌نسا، هه‌روه‌ها فڕۆكه‌خانه‌كانی عیراقیش گه‌شته‌كانیان راگیراوه.
پێشتر باس له‌وه‌كرا عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق وڵاته‌كه‌ی به‌جێهێشتووه و رووی له فه‌ره‌نسا كردووه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی خاوه‌نی هه‌ردوو ره‌گه‌زنامه‌ی عیراقی و فه‌ره‌نسییه‌و رۆژی پێنجشه‌ممه 7ی ئایار دوای متمانه‌دان به حكومه‌تی مسته‌فا كازمی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عیراقه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی كه پێشتر ده‌ستی له‌كاركێشابوه‌وه حكومه‌ته‌كه‌ی راده‌ستی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی عیراق كرد.