نه‌وا
شه‌وی رابردوو، بارهه‌ڵگرێك له نزیك تونێلی ده‌ربه‌ندیخان وه‌رگه‌ڕا و شۆفێره‌كه‌ی گیانی له‌ده‌ستدا.
ترافیك ئێف ئێم-ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی و په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ده‌ربه‌ندیخان چه‌ند وێنه‌یه‌كی روداوه‌كه‌یان بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه، شه‌وی رابردوو له سه‌ر رێگای سلێمانی-ده‌ربه‌ندیخان بارهه‌ڵگرێك كه بڕێكی زۆر میوه‌ی هه‌ڵگرتبو، له نزیك تونێلی ده‌ربه‌ندیخان وه‌رگه‌ڕاوه.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه، به‌هۆی روداوه‌كه‌وه شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه گیانیله‌ده‌ستداوه.
'