نه‌وا-كاروان مه‌حمود
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، تا رێككه‌وتنی كۆتایی نه‌كرێت مسته‌فا كازمی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ره‌وانه‌ی هه‌رێم ناكات، چونكه له‌ئێستادا عیراق له دۆخێكی سه‌ختدایه.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عیراق به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، پێشتر ئه‌وه یه‌كلایی كرایه‌وه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاماده‌نه‌بوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ره‌وانه بكات تا سه‌رجه‌م داهاتی هه‌رێمی كوردستانی راده‌ست نه‌كرێت، له ئێستادا كه مسته‌فا كازمی بووه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران ده‌نگی زۆرینه‌ی شیعه‌كانی له‌گه‌ڵدا نییه و ئۆپۆزسیۆنی هه‌یه كەواتە ئه‌میش به‌بێ رێككه‌وتن هیچ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ موچه ره‌وانه ناكات.
راشیگه‌یاند، "ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا وه‌كو پێشتر نییه و ئێستا حكومه‌تی عیراق روبه‌ڕوی كه‌می داهات و قه‌یرانی دارایی بووه‌ته‌وه‌و هیچ پاره‌یه‌كی نییه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بكات و چاوه‌ڕوانی رێككه‌وتن بكات، به‌ڵكو به‌پێی بۆچوونی من ده‌بێت شاندی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكات و رێككه‌وتنی كۆتایی بكرێت ئه‌وكات مووچه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت".