نه‌وا
حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، هیچ رێككه‌وتنێك له‌نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری و ئه‌میندارێتیی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق نه‌كراوه.
له نوسراوێكی فه‌رمیدا كه رۆژی 7-5-2020 ده‌رچووه، ئه‌منیدارێتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق باسی له‌وه كردووه، دابینكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی عێراقه‌وه نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و ده‌بێت له به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان دابینی بكات.
له نوسراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌شكراوه، داواكارییه‌كی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی عێراق هه‌بووه بۆ ناردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به پاساوی پابه‌ندنه‌بوونی هه‌رێم به راده‌ستكردنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه به سۆمۆ، نابردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی راگرت، شاندی هه‌رێم دوو جار سه‌ردانی به‌غدای كرد به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی پرسی نه‌وت و موچه و دوای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقیش بڕیاره بۆ درێژه‌دان به گفتوگۆكان سه‌رله‌نوێ شاندنی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ردانی به‌غدا بكاته‌وه.