نه‌وا-لاڤه كورده
له ئێستادا ره‌وشی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و خراپی هه‌نگاو ده‌نێت و وه‌زاره‌تی كاره‌باش هۆكاره‌كه‌ی بۆ خواستی زۆری هاووڵاتیان و هه‌روه‌ها كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، له به‌رانبه‌ر خشته‌ی نوێی كاركردنیشیان موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی و هه‌ولێر هه‌ڵوێستیان بۆ دوای مانگی ره‌مه‌زان ئاشكراده‌كه‌ن.
له به‌رنامه‌ی "شه‌قام"ی رادیۆ نه‌وادا، تارق سه‌مین سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی سلێمانی هه‌ڵوێستی خۆیان له‌باره‌ی خشته‌ی نوێی كاركردنیان وتی "په‌یوه‌ندیم به به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای سلێمانی و هه‌روه‌ها قائیمقامی سلێمانییه‌وه كرد و ئاماده‌ییم نیشاندا بۆئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێردا هه‌ركات كاره‌بای نیشتمانی بڕا موه‌لیده‌كان كاریان پێبكرێت، به‌ڵام به مه‌رجێك له شه‌ش كاتژمێر زیاتر نه‌بێت، چونكه موه‌لیده‌كان ناتوانن نزیكه‌ی 10 كاتژمێری به‌رده‌وام له‌سه‌ر یه‌ك بێ كوژرانه‌وه كاره‌با بده‌ن".
وتیشی "له‌كاتی زۆر كاركردنی موه‌لیده‌دا رۆن ده‌بێت به ئاو و گازه‌كه گه‌رم ده‌بێت، ئه‌وه‌ش شكانی موه‌لیده‌كه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه پێویسته بڕانی كاره‌بای نیشتمانی، ناو به ناو بێت".
سه‌باره‌ت به كاتژمێره‌كانی كارپێكردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێریش و هه‌ڵوێستی ئه‌وان له‌سه‌ر ره‌وشی كاره‌با، ئه‌ندازیار قاره‌مان مه‌ولود سه‌رۆكی لیژنه‌ی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان له پارێزگای هه‌ولێر بۆ به‌رنامه‌ی "شه‌قام" وتی "له‌ئێستادا كاركردنی موه‌لیده‌كان 24 كاتژمێرییه و ره‌وشی كاره‌بای هه‌ولێریش وه‌ك هه‌موو شوێنێك كه‌مبونه‌وه هه‌یه و له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك نزیكه‌ی 13 كاتژمێر كاره‌بای نیشتمانی هه‌یه، بۆیه موه‌لیده‌كان به ناچاریی موه‌لیده‌ی یه‌ده‌گ به‌كارده‌هێنن، ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی ره‌مه‌زان كه ماوه به‌مشێوه‌یه كارده‌كه‌ین، به‌ڵام بۆ دوای ره‌مه‌زان ناچارین خشته‌ی نوێ دابنێین، چونكه به‌مشێوه‌یه موه‌لیده بۆ چه‌ند كاتژمێرێكی زۆر له‌سه‌ر یه‌ك ناتوانێت كاره‌با بدات".