ئەبوبەكر هەڵەدنی: لەهیچ شوێنێكی دونیا پەرلەمانتار نابێتە وتەبێژو بەرگریكاری حكومەت

22/05/2020

نەوا
پەرلەمانتارێكی یەكگرتوو رایدەگەیەنێت: لەهیچ شوێنێكی دونیا پەرلەمانتار نابێتە دەمڕاست وپینەكەرو بەرگریكاری حكومەت.
ئەبوبەكر هەڵەدنی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو بە میدیای حزبەكەی راگەیاندوە: لەهیچ شوێنێكی دونیا پەرلەمانتار نابێتە دەمڕاست وپینەكەر وپارێزەرو وتەبێژو بەرگریكاری حكومەت، تۆ دەبێت بەردەوام چاوت لەسەر حكومەت بێت، هەم بۆ جێبەجێجكردنی كارنامەكەی هەم بۆبڕاستكردنەوەی هەنگاوە هەڵەكانی، هەم بۆئەوەی گوشاری بەردەوام هەبێت بۆ باشتر بوون.
ئاماژەی بەوەشكرد: گەل ودەستوورو یاساو پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ئەم ماف وپێگە شایستەی پێبەخشیوی، گەر لە ئاستیا نەبیت، دۆڕاویت وبەدەستی بەتاڵەوە لێی دەردەچیت ومێژوو ڕەحمت پێناكات.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group