ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە ئێران 135 هەزار كەسی تێپەڕاند

24/05/2020 جیهان

نەوا
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، بە تۆماركردنی زیاتر لە دوو هەزار حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنان ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسەكە لە وڵاتەكەی بۆ سەروو 135 هەزار كەس بەرزبوەوە.
كیانوش جەهانپور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا دوو هەزار و 180 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون و 58 تووشبووی دیكەش گیانیان لەدەستداوە.
وتیشی، تا ئێستا 135 هەزار و 701 حاڵەتی تووشبوون و حەوت هەزار و 417 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە ئێران تۆمار كراون.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد، 105 هەزار و 801 توشبوو لە وڵاتەكەی چاكبوونەوە و باری تەندروستی دوو هەزار و 615 كەسیش ناجێگیرە.


شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group