نه‌وا
سیپ بێركشلی سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری هاوپه‌یمانی جیهانی ڤاكسین و خۆپاراستن به رۆژنامه‌یه‌كی سویسرای راگه‌یاندوه، نیشانه سه‌ره‌تاییه‌كانی كاریگه‌ری یه‌كێك له‌و ڤاكسینانه‌ی دژ به كۆرۆنا بۆ تاقیكردنه‌وه به‌كارهاتوه له‌وانه‌یه له پایزی داهاتوودا ده‌ركه‌وێت.
سیپ بێركلی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی NZZM ده‌ڵێت: "تائێستا نازانین چ ڤاكسینیك سه‌رده‌كه‌وێت، یاخود ئه‌گه‌ری هه‌یه سه‌ركه‌وتوبین و ڤاكسینمان ده‌ستكه‌وێت، سه‌باره‌ت به كاریگه‌ری ئه‌گه‌ر به‌ختمان باشبێت سه‌ره‌تای ئه‌و نیشانانه له پایزدا به‌دی ده‌كه‌ین، به‌ڵام بۆ ڕۆیشتن له‌وخاڵه‌وه تا خاڵی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانێكی كاریگه‌ر به‌بڕێكی فراوان بۆ به‌كارهینانی خه‌ڵكی، رێگایه‌كی دوورمان له‌به‌رده‌مدایه".
هه‌روه‌ها بێركلی داوای هه‌وڵی هه‌مئاهانگ و به‌شداری جیهانی كرد له به‌رهه‌مهێنان، یاخود بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و ڤاكسینه‌ی له كۆتاییدا به‌ده‌ست دێت و له‌وباره‌یه‌وه وتیشی: "پێویست به‌ڕێكه‌وتنێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه بۆ ڕه‌خساندنی توانایه‌كی پیشه‌سازیی بۆ به‌رهه‌مهێنانی خێرای ڤاكسین له هه‌ركاتێكدا دۆزرایه‌وه. داواشیكردووه، له‌پێناو هاوبه‌شكردنی ڤاكسین ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وت ڤاكسینی وڵاتێك سوودی نیه، ده‌بێت وڵاتان پێكه‌وه كاربكه‌ن".
بێركلی داوای له ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی كرد رێنمایی و ئامۆژگاری روون ده‌رباره‌ی به‌كارهێنان و دابه‌شكردنی ڤاكسین بڵاوكاته‌وه، بۆ ڕێگریكردن له‌ئه‌گه‌ری دابینكردنی له‌سه‌ره‌تادا ته‌نها بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و نه‌بوونی بۆ كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان یاخود ئه‌وانه‌ی زۆر پێویستیان پێیه‌تی جگه له‌وه‌ش له‌ئه‌گه‌ری بوونی ڤاكسین به‌بڕێكی كه‌م له‌سه‌ره‌تادا، ده‌بێت بۆ كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌كاربێت.