فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا دوو هاووڵاتیی سڤیلیان لە ئامێدی شەهیدكرد

30/05/2020

نەوا
فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیایەكی سەربە قەزای ئامێدی-یان لە پارێزگای دهۆك بۆردومانكرد و بەو هۆیەوە باوك و كوڕێك شەهیدبون.
لەوبارەیەوە محەمەد سەلیم نێروەیی بەرپرسی ناوچەی پارتی لە دێرەلوك بە میدیا نزیكەكانی سەربە حزبەكەی وتوە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا كاتژمێر 09:30 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ بۆردومانی چیای لینكیان لە قەزای ئامێدی سەربە پارێزگای دهۆك كردوە، بەو هۆیەوە دوو هاووڵاتیی سڤیل شەهیدبون، كە باوك و كوڕن و خەڵكی دەڤەری نێروەیین.
لای خۆیەوە ئاژانسی هەواڵی رۆژ نیوز بڵاویكردەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی چیای گۆشینە-یان لە ناوچەی برادۆستی سنوری پارێزگای هەولێر كرد، بۆردومانەكەش لەكاتێكدایە ئێستا ژمارەیەكی زۆر كۆچەر و رەوەندی سنورەكە لەو چیایەن، ئەوەش ترس و دڵەڕاوكێی لای دانیشتوانی سنورەكە و رەوەندەكانی ناوچەكە زیاتر كردوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group