نه‌وا
دوای سێ مانگ، شوێنه گه‌شتیارییه‌كان كرانه‌وه و خه‌ڵك توانییان سه‌ردانی شوێنه جیاجیاكان و پاركه‌كان بكه‌ن، كه به‌هۆی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، داخرابون.
له سه‌ره‌تای مانگی ئاداری رابردو، به ئامانجی به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌ك رێكاری گرته‌به‌ر و له‌سه‌ره‌تاشدا شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی به‌ڕووی گه‌شتیاراندا داخست و چه‌ند رۆژێكش پێش ئێستا به‌هۆی كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی توشبوان به ڤایرۆسی كۆرۆنا، قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ هه‌ڵگیرا و هه‌ندێك ئاسانكاریی بۆ هاووڵاتیان كرا، به‌ڵام له هه‌فته‌ی رابردودا، به‌هۆی هاتنی شه‌پۆلێكی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند جارێكه هۆشداری ده‌دات له ئه‌گه‌ری ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به‌شێك له هاووڵاتیان به رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه.
دوای ته‌واوبونی 72 كاتژمێره‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له رۆژانی جه‌ژنی ره‌مه‌زاندا، جارێكی دیكه شوێنه گه‌شتیارییه‌كان به‌ڕووی گه‌شتیاراندا كرانه‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر سه‌ردانی شوێن و ناوچه گه‌شتیارییه‌كانی ده‌ستپێكردوه.
له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له سێ هه‌زار شوێنی گه‌شتیاری هه‌یه، كه بریتین له 625 هۆتێل، زیاتر له 360 مۆتێل، هه‌زار و 853 رێستورانت، 80 گوند و كۆمه‌ڵگای گه‌شتیاری و زیاتر له 200 ناوچه‌ی سروشتییش هه‌یه، له رۆژانی رابردودا خه‌ڵك به‌هۆی بونی پشوه‌وه سه‌ردانی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان و پاركه‌كانیان كرد و تاڕاده‌یه‌ك ژیان ئاسایی بوه‌ته‌وه.
له‌م چوارچێوه‌یه‌دا نادر روستی وته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت ''یه‌كێك له زه‌ره‌رمه‌ندترین كه‌رته‌كان له‌سه‌رئاستی جیهان به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، كه‌رتی گه‌شتیاریی بوه، چونكه پێش هه‌موو شتێك شوێنه گه‌شتیارییه‌كان داخران و دوا شوێنیش ده‌بن كه ده‌كرێنه‌وه، وه‌ك ده‌بینین كارگه‌كان و كێڵگه‌كان كه‌وتونه‌ته‌وه سه‌ركار و كه‌رتی بازرگانییش هه‌روه‌ك خۆی بوو، تاكه كه‌رت، كه زیانی پێگه‌یشتبێت، كه‌رتی گه‌شتیارییه".
نادر روستی زیاتر رونكردنه‌وه‌ی داوه و وتویه‌تی "له ساڵی رابردودا، سێ ملیۆن و 700 هه‌زار گه‌شتیار سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیان كردوه و له پلانیاندا هه‌بوه، ئه‌مساڵ رێژه‌كه به‌رزبكه‌نه‌وه بۆ چوار ملیۆن گه‌شتیار".
به پێی زانیارییه‌كانی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار ته‌نها له‌میانی نه‌ورۆزی ساڵی رابردودا، 249 هه‌زار گه‌شتیار هاتونه‌ته هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا، رێژه‌كه سفر بو.
له هه‌رێمی كوردستان بایه‌خێكی تایبه‌ت به كه‌رتی گه‌شتوگوزار ده‌درێت و به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی گه‌شتوگوزاریی هه‌رێم، پلانی چوار ساڵه‌ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان 227 پڕۆژه‌ی گه‌شتیاریی له‌خۆده‌گرێت و دووه‌م كه‌رت بو، كه زۆرترین پڕۆژه‌ی هه‌بوو له هه‌رێمی كوردستاندا.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت دوای ئاساییبوونه‌وه‌ی ته‌واوی دۆخی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ، ئه‌و كه‌رته‌ش بگه‌ڕێَته‌وه دۆخی ئاسایی جاران و سه‌یرانگه‌كانی و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی هه‌رێم قه‌ره‌باڵغ ببنه‌وه.