نه‌وا - سه‌عید عه‌بدوڵڵا - هه‌ولێر
فه‌رمانده‌یه‌كی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ناوچه‌كانی مه‌خمور و قه‌ره‌چوغ داعش خۆی رێكده‌خاته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه رۆژانه مه‌ترسییه‌كانی زیاتر ده‌بن. گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی لێی بو، به چاره‌سه‌ر ده‌زانێت.
لیوا زریان شێخ وه‌سانی فه‌رمانده‌ی كه‌رتی قه‌ره‌چوغی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش به رادیۆ نه‌وای راگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و بۆشاییه‌ی له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر له ناوچه جێناكۆكه‌كان دروستبوه، ئێستا داعش رۆژانه خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌یه و جموجۆڵه تیرۆریستییه‌كانی زیاتر ده‌بن، هه‌ر له هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه تا سوتاندنی ده‌غڵ و دانی جوتیارانی ناوچه‌كه و وه‌رگرتنی باج و سه‌رانه له هاووڵاتیان.
باسی له‌وه‌شكرد له‌م رۆژانه‌ی رابردودا چه‌كدارانی داعش بناری چیای قه‌ره‌چوغیان سوتاندوه، دواتر پاوانی گوندی گڕاو تا خۆرئاوای مه‌خمور سوتێنرا و ئێستاش رۆژانه سه‌رانه له شۆفێری ده‌ڕاسه‌كان وه‌رده‌گرێت، كه دانه‌وێڵه‌كان دروێنه ده‌كه‌ن، ئه‌وه جگه له وه‌رگرتنی سه‌رانه له خاوه‌ن پڕۆژه و كارگه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی چه‌كدارانی داعش ده‌ستیان پێڕاده‌گات.
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانیش بۆ رێگرتن له‌و كرده‌وانه‌ی داعش، لیوا زریان شێخ وه‌سانی فه‌رمانده‌ی كه‌رتی قه‌ره‌چوغی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه وتی "پێشمه‌رگه به‌رده‌وام له ئاماده‌باشیدایه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌وڵێكی داعش بۆ تێكدانی ئارامی ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانیش به‌رده‌وام بۆردومانی جموجۆڵه‌كانی ئه‌و چه‌كدارانه ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا پێشمه‌رگه نه‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی به‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌ر لێی بون، ئه‌و مه‌ترسیانه كۆتاییان نایه‌ت".