نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم توشبونی سێ كه‌سی دیكه‌ی به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌ولێر راگه‌یاند، كه هه‌رسێكیان گه‌نجن و له وڵاتی هه‌نگاریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و كه‌ره‌نتین كرابون.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاشكرایكردووه، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و توشبوان، سێ توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستنیشانكران، هه‌رسێكیان له ره‌گه‌زی نێرن و ته‌مه‌ن 23 و 22 و 21 ساڵانن، پێشینه‌ی گه‌شتیان هه‌بووه و له وڵاتی هه‌نگاریا گه‌ڕاونه‌ته‌وه و له كه‌ره‌نتین بوون.
به تۆماركردنی ئه‌و سێ توشبوه نوییه، تاوه‌كو ئێستا 578 توشبوی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان تۆماركراون، 409 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و 5 كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه، له ئێستاشدا 164 كه‌س له‌ژێر چاودێریی ته‌ندروستیدان.