له‌ هه‌ولێر ته‌رمی پیاوێك دۆزرایه‌وه‌

30/05/2020

نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
له‌شه‌قامی كۆڕنیشی هه‌ولێر ته‌رمی پیاوێك دۆزراوه‌ته‌وه‌، ئاسه‌واری گوله‌ به‌جه‌سته‌یه‌وه‌ دیاره‌و پۆلیسی هه‌لێر هیچ زانیارییه‌ك نادات له‌وباره‌یه‌وه‌.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 30ی ئایاری 2020 له‌ نزیك شه‌قامی كۆڕنیش له‌ رۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر نزیك جوتسایدی بنه‌سڵاوه‌،  له‌ به‌رامبه‌ر گه‌ڕه‌كی چاودێر سیتی، ته‌رمی پیاوێك له‌لایه‌ن هاووڵاتیان دۆزراوه‌ته‌وه‌، دواتر پۆلیس ئاگاداركراوه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیش ته‌رمه‌كه‌یان هه‌ڵگرتۆته‌وه‌و لێكۆلینه‌وه‌ له‌ روداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردوه‌.
به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵانی نزیك شوێنی رووداوه‌كه‌ ته‌رمه‌كه‌ ته‌رمی پیاوێك بووه‌ كه‌ كوژراوه‌و ئاسه‌واری گولــــله‌ به‌ جه‌ستیه‌وه‌ دیار بووه‌ ، ته‌رمه‌كه‌ش فڕیدراوه‌ته‌ كه‌ندێكی ته‌نیش شه‌قامی كۆڕنیش، كه‌ له‌ وه‌رزی بارانبارین وه‌ك رێڕه‌وی ئاوی به‌كار دێت. 
له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ و ئاراسته‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كان، په‌یامنێری رادیۆی نه‌وا له‌ هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به‌ رائید هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر كرد به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی له‌وباره‌یه‌وه‌ نه‌دا و باسی له‌وه‌كرد له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێر عمید دلێر نه‌جاڕ رێگری كراوه‌ له‌وه‌ی لێدوان بده‌ن، به‌ڵام زانیاری دراوه‌ته‌ ژماره‌یه‌ك كه‌ناڵی دیكه‌ی راگه‌یاندن.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group