نه‌وا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ركه‌س سه‌ردانی ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان ده‌كات پێویسته ده‌مامكی پێبێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر له ئاگاداریه‌كدا بۆ هاووڵاتیان رایده‌گه‌یه‌نێت، بۆ رێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆڕۆنا و پاراستنی گیانی هاووڵاتیان "نه‌خۆش و هاوه‌ڵی نه‌خۆش"، كه سه‌ردانی گشت ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ده‌كه‌ن پێویسته (ده‌مامك) یان پێبێت.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه، رێگه نادرێت هیچ كه‌سێك بچێته ژوره‌وه به‌بێ ده‌مامك.