نه‌وا
تووشبوویه‌كی كۆرۆنا له شاری سلێمانی كه باری ته‌ندروستی ناجێگیربوو، گیانی له‌ده‌ستدا.
له‌و باره‌وه هێرش سه‌ید سه‌لیم جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، دوانیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه تووشبوویه‌كی كۆرۆنا كه ته‌مه‌نی 37 ساڵ بوو گیانی له‌ده‌ستدا.
پێشتر راگه‌یه‌نرابوو كه باری ته‌ندروستی تووشبوویه‌كی كۆرۆنا له سلێمانی ناجێگیره.
تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان شه‌ش كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه.