نه‌وا
په‌یجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووه، تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركردووه جامی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبیلی شكاندووه‌و بڕی 10 ملیۆن دیناری بردووه.
راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌ھێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه له‌ناو شاری سلێمانی جامی ھه‌شت ئوتومبیلی شكاندبو بڕی 10 ملیۆن دیناری له‌و ئۆتومبیلانه بردبو.
ئه‌وه‌ش راگه‌یه‌ندراوه، تۆمه‌تباره‌كه ناوی (أ. ح. ن)و له‌دایكبوی 2005و پێشینه‌ی تاوانی دیكه‌ی ھه‌یه‌و له‌ئێستادا تۆمه‌تبار به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و به‌پێی مادده‌ی 44 له‌یاسای سزادانی عیراقی راگیراوه.