نه‌وا
په‌یجی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراقی ماوه‌ی راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی تـا 7ی حوزه‌یران درێژكردووه‌ته‌وه.
به‌شی په‌یوه‌ندییه‌گشتیه‌كان و راگه‌یاندنی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی رایگه‌یاندووه، له ئاگاداری نامه‌یه‌كدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراقی بڕیاری ماوه‌ی راگرتنی گه‌شته ئاسمانی یه‌كانی له سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق 7-6-2020 درێژكردووه‌ته‌وه.
باس له‌وه‌شكراوه، ده‌رچوواندنی بڕیاره‌كه‌ی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عیراقی له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری كردنه له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناو بڕیاره‌كه گه‌شتی فڕۆكه‌كانی مانگی سور و سه‌ربازی و یارمه‌تی یه ته‌ندروستییه‌كان و فریاگوزارییه‌كان و بارهه‌ڵگر (كارگۆ) ناگرێته‌وه.