نه‌وا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له دهۆك چوار حاڵه‌تی نوێی توشبوون به كۆرۆنا تۆمار كراون.
راشیگه‌یاندووه، تووشبوه‌كان دوو پیاو و دوو ژنن، كه ژنه‌كان به‌ركه‌وته‌ی تووشبووی پێشوون و یه‌كێك له پیاوه‌كان له به‌غدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه و ئه‌ویتریشیان شۆفێری بارهه‌ڵگره و دانیشتووی باشیكه.
ده‌ره‌نجامی نوێ ...
له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان و تووشبووان، چوار تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له پارێزگای دھۆك ده‌ستنیشانكران، دوو پیاو ته‌مه‌ن ٤٢ و ٢٢ ساڵ و دوو ئافره‌ت ته‌مه‌ن ٦٠ و ٣١ ساڵ.
تووشبوێكیان یه‌كه‌م پیشه‌ی پاسه‌وانه له پارێزگای به‌غداد گه‌ڕایته‌وه و به‌ركه‌وتووی تووشبووی پێشووه و دانێشتووی قه‌زای سێمێله.
تووشبووی دووه‌م شوفێری بارهه‌ڵگره دانیشتووی باشیك كه له خالی پشكنین نموونه‌ی پشكنینی تاقیگه‌ی لێوه‌رگیراوه و پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
دوو ئافره‌ته تووشبووه‌كه‌ی تر له خانه‌واده‌ی تووشبووه‌كه‌ی دوێنێی پارێزگای دھۆكن و كه یه‌كیان دانیشتووی قه‌زای سێمێله و ئه‌وه‌ی دیكه‌یان دانیشتووی ناو شاری دھۆكه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی
٣٠ ئایار ٢٠٢٠