توشبویه‌كی كۆرۆنا له‌ كه‌ركوك گیانیله‌ده‌ستدا

31/05/2020
نه‌وا
ته‌ندروستیی كه‌ركوك رایگه‌یاند، توشبویه‌كی كۆرۆنا له‌ پارێزگاكه‌ گیانیله‌ده‌ستدا، كه‌ ته‌مه‌نی 70 ساڵه‌، به‌وه‌ش تائێستا 3 كه‌س له‌ پارێزگاكه‌ به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.
دكتۆر زیاد خه‌له‌ف به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی كه‌ركوك له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، كه‌سێك له‌ پارێزگاكه‌، كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بو، گیانیله‌ده‌ستداوه‌. ده‌شڵێت "هاووڵاتییه‌كه‌ ته‌مه‌نی 70 ساڵ بوه‌ و نه‌خۆشیی درێژخایه‌نی هه‌بوه‌".
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی كه‌ركوك ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، تائێستا 79 كه‌س له‌ كه‌ركوك توشی كۆرۆنا بون، 69یان چاكبونه‌ته‌وه‌ و سێ كه‌سیشیان گیانیانله‌ده‌ستداوه‌، ئێستا ته‌نها حه‌وت توشبوی كۆرۆنا له‌ پارێزگاكه‌دا هه‌یه‌.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group