نه‌وا
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، له‌شكركێشی و سنوربه‌زاندنی توركیا هه‌مو سنورێكی تێپه‌ڕاندوه. زانیاری نوێش له‌باره‌ی شه‌هیده‌كانی قه‌زای ماوه‌ت ئاشكراده‌كات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه "ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی باشوری كوردستان به‌هۆی سیاسه‌تی نادیموكراتی وابه‌سته‌یی و ناكۆكی و گه‌نده‌ڵی، گه‌لی باشوری كوردستانی روبه‌ڕوی چه‌ندین كێشه‌و قه‌یرانكردۆته‌وه، نادادی ئابوری و كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و سه‌ركوتی سیاسی و ئازادییه گشتییه‌كان بوه‌ته ناسنامه‌ی ئه‌و سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتداریه‌ی هه‌رێمی كوردستان، كه 29 ساڵه كه‌للـه‌ڕه‌قانه درێژه‌ی هه‌یه و ئاماده‌نییه گوێ بۆ داخوازیه‌كانی گه‌ل بگرێت، له‌كاتێكدا باشوری كوردستان له‌دۆخێكی وا پڕ له‌كێشه‌دا ژیان ده‌كات، داگیركه‌رانی كوردستان به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی توركی فاشیست به‌سود وه‌رگرتن له ناكۆكی و سیاسه‌تی نانه‌ته‌وه‌یی و نادیموكراتیانه‌ی حزبه ده‌ستڕۆیشتوه‌كان، باشوری كوردستانی به‌ته‌واوی بۆ واڵاكراوه و شكۆ‌و سه‌روه‌ری خاك و گه‌لی باشوری كوردستان كراوه‌ته قوربانی به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و حزبی كۆمه‌ڵێك بازرگانی سیاسی".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له‌ماوه‌ی ته‌نها چوار رۆژ و له 26ی ئایاردا فڕۆكه‌ی توركی داگیركه‌ر له‌سنوری سلێمانی له‌گوندی سه‌فره‌ی سه‌ربه‌قه‌زای ماوه‌ت به‌دوری سه‌دان كیلۆمه‌تر له‌سنوری توركیا به‌هاوكاری تۆڕی سیخوڕی ناوخۆیی به‌كرێگیراو سێ هاووڵاتی سڤیل و دوو گه‌ریلای یه‌كینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان-یه‌ره‌كه شه‌هیدكرد.
هه‌روه‌ها له 30ی ئایاردا به‌هه‌مان شێوه له‌هه‌رێمی بادینان له ناحیه‌ی دێره‌لوك سه‌ربه‌قه‌زای ئامێدی، كوڕ‌و باوكێك به‌هێرشی فڕۆكه‌ی داگیركه‌ری تورك شه‌هیدكران، ئه‌وه له‌كاتێكدایه ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم له سلێمانی و هه‌ولێر به یه‌ك وشه‌ش ئه‌و هێرش و شكاندنی سه‌روه‌ریی خاك و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی هاووڵاتیانیان ئیدانه نه‌كردوه، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و هێرشانه به‌هاوكاری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی ئه‌و هێزه ده‌سه‌ڵاتدارانه‌یه، كه كۆمه‌ڵگه‌ی باشوری كوردستانیان خستۆته‌به‌رده‌م قه‌یرانی كوشنده و چه‌قۆی داگیركاری.
ته‌ڤگه‌ری ئازادی به‌توندی ئه‌و بێ هه‌ڵوێستی و بێده‌نگییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی ناوه‌ند له به‌غدا شه‌رمه‌زار ده‌كات و به به‌رپرسیاریان داده‌نێت له‌به‌رانبه‌ر پاراستنی ژیان و ئاسایشی خه‌ڵك.