رادیۆ نەوا زانیاری لەسەر توشبوەكەی گەرمیان بڵاودەكاتەوە

31/05/2020

نەوا-لاڤە كوردە 
بارودۆخی تەندروستی توشبوەكەی گەرمیان ناجێگیرە و بەڕێوەبەری تەندروستی گەرمیانیش داوادەكات بەركەوتوانی بچن بۆ پشكنین.
دكتۆر سیروان محەمەد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان بۆ رادیۆ نەوا وتی "بارودۆخی تەندروستی توشبوەكەی گەرمیان، كە تەمەنی 63 ساڵە، ناجێگیرە و تیمی پزیشكی چون پشكنینیان بۆ خێزانەكەی كردوە، كە دانیشتوی كفرین و خۆی سەردانی خورماتوی كردوە و ئەوەش هۆكاری توشبونەكەیەتی".
هەروەها لە رێگەی رادیۆ نەواوە داوا لە بەركەوتوانی ئەو توشبوە دەكات، كە كەسانی بەتەمەن و منداڵ و تەمەنە جیاوازەكانی تێدایە، بچن پشكنین بكەن بۆئەوەی دڵنیابن لەوەی توشبوی دیكە هەیە یاخود نا.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group