نه‌وا
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا قوتابیان و خوێندكارانی قۆناغی 12ی ئاماده‌یی، به‌هه‌موو به‌شه‌كانیانه‌وه، ئه‌وانه‌ی ده‌رچون و ئه‌وانه‌شی له 3 وانه ده‌رنه‌چون، داخڵی تاقیكردنه‌وه گشتییه‌كان (وه‌زاری) ده‌بن و پێویست ناكات تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووه‌م ئه‌نجام بده‌ن.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده فه‌رمانێكی نوێی وزاریی ده‌ركردووه و تیایدا هاتووه، "پاش وه‌رگرتنى نوێترین هه‌ڵسه‌نگاندنى ره‌وشه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیه‌وه كه له 30/5/2020 ئاراسته‌مان كراوه، بڕیاردرا به‌وه‌ى قوتابیان و خوێندكارانى قۆناغى 12ى ئاماده‌یى به هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه ئه‌وانه‌ى ده‌رچون و ئه‌وانه‌شى تا 3 وانه له وه‌رزى یه‌كه‌م ده‌رنه‌چون، داخڵى تاقیكرنه‌وه گشتیه‌كان "وه‌زارى" ده‌بن و پێویست ناكات تاقیكرنه‌وه‌ى وه‌رزى دووه‌م ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها ته‌نها بۆ ئه‌مساڵى خوێندن 10 نمره بڕیار ده‌درێت به قوتابیانى قۆناغى 12ى ئاماده‌یى، كه بۆ تاقیكرنه‌وه‌ى وه‌رزى یه‌كه‌مه و پاش ئه‌نجامدانى تاقیكرنه‌وه‌ى وه‌رزى دوه‌میش ده‌گرێته‌وه.
له بڕیاره‌كاندا ئه‌وه‌ش هاتوه، پاش سودمه‌ندبون له 10 نمره‌ى بڕیار، ئه‌و قوتابیانه‌ى له‌سێ وانه زیاتر ده‌رنه‌چوبێتن له وه‌رزى یه‌كه‌م، واته چوار وانه و زیاترى كه‌وتویان هه‌بێت، له رۆژى یه‌كشه‌ممه 7/6/2020 تاقیكردنه‌وه‌ى وه‌زرى دووه‌م ئه‌نجام ده‌ده‌ن، تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌بێت به گوێره‌ى رێنمایى ته‌ندروستى بێت و قوتابى به‌بێ ماسك و ده‌ستكێش ناتوانێت به‌شدارى بكات.
وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ئه‌وه‌شى رونكردوه‌ته‌وه، تاقیكردنه‌وكه‌انى وه‌رزى دووه‌مى قۆناغى پێنجه‌مى په‌یمانگا حكومى و ناحكومیه‌كانیش دواده‌خرێن بۆ رۆژى یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتى 28/6/2020، كه خۆی بڕیاربوو سبه‌ینێ ئه‌نجام بدرێن.