پەیمانگاكانی سەر بە پەروەردە داوا دەكەن تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ ئەنجامنەدەن

31/05/2020

نەوا
خوێندكارانی پەیمانگاكانی زانستی كۆمپیوتەر و هونەرە جوانەكانی هەڵەبجە، كە سەر بە وەزارەتی پەروەردەن، داوا دەكەن وەكو پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت و تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ ئەنجامنەدەن.
ئەمڕۆ لە هەڵەبجە ژمارەیەك لە خوێندكارانی پەیمانگاكانی زانستی كۆمپیوتەر و هونەرە جوانەكانی هەڵەبجە، لە گردبونەوەیەكدا داواكارییەكیان ئاراستەی وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد، داوایانكرد، وەزیری پەروەردە بڕیارێك دەربكات و ئەو پەیمانگایانەی سەر بە وەزارەتی پەروەردە، هاوشێوەی پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ ئەنجام نەدەن و نمرەی تاقیكردنەوەی خولی یەكەمیان بۆ بكرێتە پێوەر بۆ دەرچون.
داواكارییەكەی خوێندكارانی پەیمانگاكانی زانستی كۆمپیوتەر و هونەرە جوانەكانی هەڵەبجە بۆ ئەنجامنەدانی تاقیكردنەوەی كۆتایی ساڵ لەكاتێكدایە، بڕیاربوو سبەینێ تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمی قۆناغی پێنجی پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە دەستپێبكات، بەڵام وەزارەتی پەروەردا لە نوێترین بڕیاریدا تاقیكردنەوەكانی دواخست بۆ رۆژی 28-6-2020.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group