پزیشكی پسپۆڕی سەرپەرشتیاری توشبوانی كۆرۆنا لە سلێمانی هۆشداری دەدات

31/05/2020

نەوا
سەرپەرشتیاری تەندروستیی توشبوانی كۆرۆنا لە سلێمانی دەڵێت "ژمارەی ئەو نەخۆشانەی بە ڤایرۆسەكە دووچاری هەوكردنی توندی سییەكان دەبن، روو لە هەڵكشانە، بۆیە تكایە خۆتان بپارێزن".
راگەیاندنی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەسەر زاری دكتۆر هادی محەمەد عەبدوڵڵا پزیشكی پسپۆڕی كۆئەندامی هەناسەدان و سەرپەرشتیاری تەندروستیی نەخۆشەكانی كۆرۆناوە بڵاویكردوەتەوە "لە ماوەی 15 رۆژی رابردودا لە سلێمانی (130-140) نەخۆشی كۆرۆنا هەبوە، (25) لەو نەخۆشانە، هەوكردنی سییەكانیان هەبوە، (23) كەسیان هەوكردنی سییەكانیان مەترسیدارە، هەروەك (4)یان چاكبونەتەوە و (2) كەسیشیان باری تەندروستییان تێكچوە، یەكێكیشیان كۆچی دوایی كردوە".
ئەو پزیشكە پسپۆڕەی كۆئەندامی هەناسەدان وتوشیەتی "ژمارەی ئەو نەخۆشانەی بە كۆرۆنا دووچاری هەوكردنی توندی سییەكان دەبن، روو لە هەڵكشانە، بۆیە تكایە خۆتان بپارێزن".


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group