"له‌بری قه‌رزی زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن موچه‌خۆر حكومه‌ت به‌نیازه‌ قه‌رزی 11 سه‌رمایه‌دار بداته‌وه‌"

31/05/2020

نه‌وا
په‌رله‌مانتارێكی كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و 400 ملیار دیناره‌ی به‌غدا ره‌وانه‌ی كردووه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌و هه‌ر ده‌ستكاریكردنێكی یاریكردنه‌ به‌ ئاگر. 
د. رێبوار كه‌ریم مه‌حمود په‌رله‌مانتاری كورد له‌ په‌رله‌مانی عیراق له‌ پرێس كۆنفرانسێكدا له‌ نوسینگه‌ی سلێمانی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند، هه‌ر ده‌ستكاریكردنێكی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ به‌غداوه‌ دێت، یاریكردنه‌ به‌ ئاگر ئه‌و پاره‌یه‌ بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌.
راشیگه‌یاندووه‌، ئه‌مه‌ ناو ده‌نێن چی، هه‌رێم نیازی وایه‌ 400 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا بداته‌وه‌ به‌ قه‌رزی 11 سه‌رمایه‌دار له‌جیاتی ئه‌وه‌ی قه‌رزی زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن و 250 هه‌زار موچه‌خۆر بداته‌وه‌.
د. رێبوار كه‌ریم مه‌حمود ئه‌وه‌شی وت: "وادیاره‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم هیچ سودی نیه‌، داوا له‌و 11 سه‌رمایه‌داره‌ ده‌كه‌م كه‌ گوایه‌ ئه‌م مانگه‌ قه‌رزیانداوه‌ به‌ حكومه‌ت، قبوڵی نه‌كه‌ن له‌ پاره‌ی موچه‌ی خه‌ڵك قه‌رزه‌كانیان پێبدرێته‌وه‌".



شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group