نه‌وا
ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ئاماده‌كردنی راپۆرتێك به قه‌رز و پابه‌ندییه دارییه‌كانی هه‌رێم به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڕێوبردن و هه‌ماهه‌نگی قه‌رزی گشتی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، راپۆرتێكی وردی به خشته و داتا ده‌رباره‌ی قه‌رز و پابه‌ندییه داراییه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم خسته‌ڕوو.
دوای گفتوگۆكردن له كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا راپۆرتی تایبه‌تی قه‌رز و پابه‌ندییه داراییه‌كانی سه‌ر هه‌رێم ئاراسته‌ی دیوانی چاودێری دارایی بكرێت به‌مه‌به‌ستی وردبینی و پێداچوونه‌وه و دواتریش بخرێته به‌رده‌ست په‌رله‌مانی كوردستان و بۆ رایگشتیش بڵاوبكرێته‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه:
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 31-5-2020 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به قه‌رز و پابه‌ندییه داراییه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ڕێوبردن و هه‌ماهه‌نگی قه‌رزی گشتی سه‌ر به ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ڕاپۆرتێكی به‌رفراونی به خشته و داتای پێویسته‌وه ده‌رباره‌ی قه‌رز و پابه‌ندییه داراییه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ئاماده كرابوو.
دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، بڕیاردرا ڕاپۆرتی تایبه‌تی قه‌رز و پابه‌ندییه داراییه‌كان ئاراسته‌ی دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان بكرێت وه‌كو لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به‌مه‌به‌ستی وردبینی و پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له زووترین كاتدا بخرێته به‌رده‌ستی په‌رله‌مانی كوردستان و ڕای گشتی .