نه‌وا
په‌یجی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت، 11 توشبوی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونه‌ته‌وه‌و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه.
دكتۆر دلۆڤان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاندووه، 11 نه‌خۆشی توشبو به ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID – 19 دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی به‌ته‌واوی چاكبوونه‌وه و باری ته‌ندروستییان ته‌واو جێگیر بۆته‌وه.
ئه‌وه‌شی وتووه: "پشكنینی تایبه‌تی یه‌ك له‌دوای یه‌كییان بۆ كراوه‌و ئه‌نجامه‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بوه‌و بڕیاردرا بنێردرێنه‌وه‌ماڵه‌وه، له ئێستاشدا كۆی گشتی چاكبووه‌كان گه‌یشته 228 كه‌س".