نه‌وا-سه‌عید عه‌بدوڵڵا-هه‌ولێر
سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی قه‌یرانی سیاسی و ئه‌و ته‌نگه‌ژه‌یه‌ی هه‌یه كورد ناتوانێت وه‌ك پێویست كاریگه‌ریی هه‌بێت، بۆیه به پێویستی ده‌زانێت هه‌رچی زووه ئه‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی هه‌یه كۆتایی پێبێت.
له‌لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا، د.كاوه مه‌حمود سكرتێری حزبی شیوعی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌وان وه‌ك حزبی شیوعی ته‌نها سه‌یری بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ن و ده‌خوازن ئه‌و ته‌نگه‌ژه سیاسییه‌ی هه‌یه له كوردستاندا به‌تایبه‌تی له‌نێوان هه‌ردوو هێزی ده‌سه‌ڵاتدار كۆتایی پێبێت.
له‌باره‌ی روداوه سیاسییه‌كانیش، كاوه مه‌حمود وتی "له كوردستاندا چه‌ند قه‌یرانێك هه‌ن، به‌ڵام تا به‌سه‌ر ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی‌دا سه‌رنه‌كه‌وین له هیچ پرۆسه‌یه‌كی دیكه‌دا سه‌ركه‌وتو نابین، ناتوانین قه‌یرانی دارایی تێپه‌ڕێنین و به‌سه‌ر كۆرۆناشدا زاڵ بین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه و ده‌بێت بكرێت ئه‌وه‌یه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بوه قه‌یرانی سیاسی كۆتایی پێبێت".
هه‌روه‌ها ئومێده‌واریشن ئه‌و دوو هێزه به‌یه‌كه‌وه دانیشن به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوبژیوانێك له ناوه‌وه یان ده‌ره‌وه‌ی كوردستان قسه‌ی تێدا بكات.
ئه‌م لێدوانه‌ی د.كاوه مه‌حمود بۆ رادیۆی نه‌وا له‌كاتێكدابوو رۆژی 31-5-2020 سێیه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆچی دوای عه‌زیز محه‌مه‌دی سكرتێری پێشوتری حزبی شیوعی بو.