نه‌وا
له وه‌ڵامی تویتێكی هادی عه‌لی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتوی ئیسلامی كه باسی له‌وه‌كردبوو، درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی نێوان پارێزگاكان بۆ رێگرتنه له گواستنه‌وه‌ی خۆپیشاندان، سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێری پارتی رایگه‌یاندووه: رایگشتی له‌وه هۆشیارتره كه بابه‌تی كۆرۆنا تێكه‌ڵ به خواستێكی سیاسی بكات.
رۆژی 28ی ئه‌م مانگه هادی عه‌لی له تویتێكدا نوسیویه‌تی"درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ له نێوان پارێزگاكانی هه‌رێم دا بۆ رێگرتن له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا نییه، به‌ڵكو بۆ رێگرتنه له گواستنه‌وه‌ی خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تێه‌كان..دیاره ئه‌وه‌ش كارێكی نامه‌نتیقیه، چونكه نیگه‌رانی و ناڕه‌زایه‌تێه‌كانی جه‌ماوه‌ر ھه‌مو سنوره‌كانی به‌زاندوه..!!"
له به‌رامبه‌ردا ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێری پارتی دیموكراتی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا وتویه‌تی"كاك هادی عه‌لی كاتێ سود له تویته‌ر وه‌رده‌گری بۆ پۆستكردن، هه‌ر له‌وێشه‌وه به‌دواداچونێكت كردبوایه‌و زانیاری دروست و پشتڕاستكراوه‌ت وه‌رده‌گرت له‌باره‌ی ئه‌و په‌تا جیهانیه‌وه‌و، باشتربو ئه‌و راستییه‌ت به هاوڵاتیان گوتبا كه له وڵاته پێشكه‌وتوه‌كانی جیهاندا په‌تای كۆڕۆنا ته‌واو بابه‌تێكی زانستییه‌و، به حزبه‌كانی حوكمڕان و ئۆپۆزسیۆنیشه‌وه پشتی حكومه‌ت ده‌گرن تا هاوڵاتیانیان پارێزراو بن و نه‌كراوه‌ته پرسێكی سیاسی!"
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی هه‌ولێری پارتی وتویه‌تی"رای گشتیش له‌وه هۆشیارتره كه بابه‌تی كۆرۆنا وه‌ك ئه‌وه‌ی جه‌نابت ده‌یڵێی تێكه‌ڵ به خواستێكی سیاسی بكات كه مه‌به‌ست لێی ته‌حریك و به‌لاڕێدا بردنی پرسێكی ته‌ندروستییه بۆ خواستێكی سیاسی."