نه‌وا
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ده‌ڵێت، به‌هۆی 700 هه‌زار بندیواره‌وه، موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌كاتی خۆیدا نادرێت و ده‌بێت میكانیزمێك بۆ بڕینی موچه‌كانیان دیاریبكرێت.
غالب محه‌مه‌د، له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "به‌رپرسانی پارتی و یه‌كێتی، باسی بندیواره‌كانی یه‌ك ده‌كه‌ن، به بێئه‌وه‌ی میكانیزمێك دابنێن بۆ بڕینی 700 هه‌زار بندیوار كه بون به ئه‌رك له سه‌ر داهاتی میلله‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وانه‌وه موچه‌ی فعیلی فه‌رمانبه‌ران له كاتی خۆی نادرێت.
راشیگه‌یاندوه، "هه‌موو كاره‌كانی ئه‌و بندیوارانه لۆگۆ گۆڕینه له یادی حزبه‌كه‌یان و ته‌خوینكردنی خه‌ڵكانێكه كه پارێزگاری له مافی هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، یه‌كێتی و پارتی، سه‌دان هه‌زار كه‌سیان بندیوار كردوه له پێناوی مانه‌وه‌ی خۆیان، ئه‌گه‌ر چاكسازی راسته‌قینه بكرێت ئه‌وه یه‌كێتی و پارتی كه‌سیان به‌ده‌ست نامێنێت".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "كه‌س بیر له چاكسازی راسته‌قینه نه‌كاته‌وه، بێ برینی ئه‌و لێشاوه بندیوارانه ".