سلێمانی.. تووشبوویەكی تری كۆرۆنا گیانی لەدەستدا

31/05/2020

نەوا
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، تووشبوویەكی تری كۆرۆنا لەو شارە گیانی لەدەستداوە.

سەباح هەورامی بەڕێوبەری تە ندروستی سلێمانی رایگەیاند، بەداخەوە، تووشبوویەكی دیكە بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی گیانی لەدەستدا.

هاوكات وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمیش رایگەیاندووە، ئەو تووشبووەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 70 ساڵ بوو دانیشتووی قەزای چەمچەماڵە هەڵگری نەخۆشی دیكەی كوشندە بوو، دوای وەرگرتنی نمونەی پشكنینی تاقیگەیی دەرچوو توشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVD-19 بوو دوای داخلكردنی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئەمەش لە كاتێكدایە رۆژی شەممەش تووشبوویەكی تری كۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدابوو.
تا ئێستا لە هەرێمی كوردستاندا زیاتر لە 600 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراون و لەو ژمارەیە حەوت تووشبوو گیانیان لەدەستداوە و نزیكەی 420 تووشبووش چاكبوونەوە.

شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group