وتەبێژی حكومەت: هەركاتێك پێویست بێ شاندی هەرێم دەچنە بەغدا

31/05/2020


نەوا ـ سەعید عەبدوڵڵا ـ هەولێر
وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، كە هەرێمی كوردستان پابەندی رێككەوتنە یاساییەكانە و بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانیش هەركاتێك پێویست و گونجاو بێ شاندی هەرێم دەچنەوە بەغدا.
جوتیار عادل وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، كە ئێمە پێشتریش باسی ئەوەمان كردووە كە شاندی حكومەتی هەریم بۆ بەغدا دەچن و دانوستان دەكەن، ئێمەش وەك هەرێمی كوردستان  پابەندی لێكتێگەیستنی كۆتایی ساڵی  2019ین كە باسی بودجە و شایستە داراییەكانی هەرێمی تێدا كراوە، هەروەها پابەندین بە بنەما یاساییەكان تاوەكو بتوانین شایستە داراییەكانی كوردستان وەربگرین بۆیە گفتوگۆیەكان بەردەوام دەبن. هەركاتێكیش گونجاوبێت شانیدی هەرێم دەچنە بەغدا.
لەبارەی تەشەنەكردنی زیاتر ڤایرۆسی كۆرۆناش لە كوردستان جوتیار عادل وتی: ڤایرۆسی كۆرۆنا مەترسییەكی جدییە و هەوڵێشمانداوە كە ئەو بابەتە جدییە  وپێویستە خەڵكی كوردستان ئاگادار و پابەندی رێنماییەكانی تەندروستی بن وەك حكومەت هەنگاوی پێویستمان ناوە، بەڵام دەبێ هاوڵاتیانیش بەرپرسانە مامەڵە بكەن. چونكە ئەگەر وانەكەین دۆخەكە لە كۆنتڕۆل دەردەچێت.


شەپۆلەکانی نەوا

  • زۆرترین خوێندراو
  • دواترین هەواڵ
Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group