هەرێمی كوردستان.. 101 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركرا

31/05/2020

نەوا
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند، 101 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراون، كە زۆرینەیان لە پێنجوێنن.

دەرەنجامی نوێ ...
زۆرترین ژمارەی تووشبووانی كۆڕۆنا لە هەرێمی كوردستان تۆماركرا.

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، سەد و یەك تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانكران، كە  پیاو و ئافرەت و كچ و كوڕی گەنجن بە ھەموو تەمەنەكانەوە، شەش تووشبوو بەركەوتووی تووشبووانی پێشوون و دوو تووشبوو پێشینەی گەشتیان ھەیە و 93 تووشبوو نیشانەی نەخۆشیەكەیان ھەبووە و پشكنینیان بۆكراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە،

51 لەوان دانیشتووی قەزای پێنجوێن
42 دانیشتووی ناو شاری سلێمانی
3 دانیشتووی وارماوە
1 دانیشتووی قەزای كەلار
1 دانیشتووی قەزای كفری
1 دانیشتووی قەزای خانەقین
1 دانیشتووی پارێزگای ھەڵەبجە
1 دانیشتوی شاری بەغدا

وەزارەتی تەندروستی
31 ئایار 2020

شەپۆلەکانی نەوا

Copyright © 2017 - Radio Nawa. Designed and Developed by Avesta Group