نەوا
گەنجێكی كورد لە ئەنقەرە، لەبەرئەوەی گوێی لە گۆرانی كوردی دەگرت، بە چەقۆ كوژرا.
بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی "میزۆپۆتامیا"، گەنجێكی تەمەن 20 ساڵ بە ناوی بارش چاكان، كە خەڵكی ناوچەی پاتنۆسی ئاگری-ی باكوری كوردستانە، لە ناوچەیەكی شاری ئەنقەرەی پایتەختی توركیا گوێی لە گۆرانی كوردی گرتوە، بەڵام هێرشی كراوەتەسەر و بە چەقۆ كوشتویانە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی لە خانەوادەكەی بەدەستهێنراوە، بارش چاكان لە ماڵ چوەتە دەرەوە بۆئەوەی سەردانی هاوڕێكانی بكات، بەڵام سێ كەس هێرشیان كردۆتەسەری و كوشتویانە.
لەبارەی ناو و ناونیشانی هێرشبەران هیچ زانیاریەك بڵاونەكراوەتەوە، بەڵام ئاماژە بەوەكراوە هەرسێ هێرشبەرەكە دوای روداوەكە دەستگیركراون.