نه‌وا
زانا ره‌حمان قائیمقامی پێنجوێن هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار له قه‌زاكه بڵاوبوه‌ته‌وه، له‌مڕۆشه‌وه و بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر مه‌رزی باشماخ كه‌ره‌نتین ده‌كرێت.
زانا ره‌حمان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تیمێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانی سه‌ردانی پێنجوێن-یان كردووه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ته‌ندروستیی قه‌زاكه، نه‌یشارده‌وه، ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك له پێنجوێن بڵاوبوه‌ته‌وه، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به خێرایی كۆنترۆڵی دۆخه‌كه بكه‌ن و تیمی ته‌ندروستیی سلێمانیش هاوكاریان ده‌بن له‌و باره‌یه‌وه.
قائیمقامی پێنجوێن ئاشكراشیكرد، تیمه‌كه‌ی ته‌ندروستیی سلێمانی سه‌ردانی مه‌رزی باشماخیش ده‌كه‌ن، چونكه رێككاره ته‌ندروستییه‌كان له‌و مه‌رزه كێشه‌ی هه‌یه و پێداچونه‌وه پێدا ده‌كرێت، به‌ڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌شێوه‌یه‌كی نوێ به‌رده‌وام ده‌بێت.
بڕیاریشه له‌مڕۆوه مه‌رزی باشماخ بۆ ماوه‌ی 72 كاتژمێر كه‌ره‌نیتن بكرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی گومان ده‌كرێت سه‌رچاوه‌ی توشبونی ئه‌و ژماره زۆره‌ی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه بێت له قه‌زاكه.