نه‌وا
له ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا له قه‌زاى مه‌خمورى خۆرهه‌ڵاتی هه‌ولێر، دوو سه‌ربازى عیراق كوژران و دووی دیكه‌ش برینداربون.
شانه‌ى راگه‌یاندنى ئه‌منى له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكردوه‌ته‌وه، بۆمبێكى چێنراو به ئۆتۆمبێڵكى فه‌وجى مغاویرى سه‌ربه فیرقه‌ى 14ى سوپادا ته‌قیوه‌ته‌وه.
رونیشكراوه‌ته‌وه، بۆمبه‌كه له قه‌زاى مه‌خمور بوه و له‌كاتى پشكنینى ناوچه‌كه‌دا بوه، به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌شه‌وه دوو سه‌ربازى عیراقى كوژراون و دووی دیكه‌ش برینداربون.
ماوه‌یه‌كه چالاكییه‌كانى رێكخراوى داعش له چه‌ندین پارێزگاى عیراق و ناوچه جێناكۆكه‌كان زیادى كردوه و هێرشده‌كه‌نه‌سه‌ر هیزه ئه‌منیه‌كان و جوتیاران و كێڵگه كشتوكاڵیه‌كان ده‌سوتێنن و ده‌یان كه‌سیان كوشتوه و بریندار كردوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا پرۆسه سه‌ربازیه‌كانى هێزه ئه‌منیه‌كان دژى ئه‌و چه‌كدارانه چڕ كراوه‌ته‌وه ده‌یان چه‌كدار كوژراون و ژماره‌یه‌كیش ده‌ستگیركراون، كه چه‌ندین سه‌ركرده‌ى دیارى رێكخراوه‌كه‌یان تێدایه.